ئیتاڵیا
دزیکۆ ریزەکانی ئینتەر میلان جێدێڵێت
یاریگا
ئێدین دزیکۆ هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دوای دوو وەرز یاریی کردن لە جۆزێپێ میاتزا، ریزەکانی یانەکەی جێدێڵێت.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی نێرازۆری لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەگەیشتووەتە رێکەوتن، بۆیە ئەو یاریزانە بڕیاریداوە دوای دوو وەرزی یاریکردن لە جۆزێپێ میاتزا، ریزەکانی ئەو یانەیە بە یەکجاری جێبێڵێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە یانەی فەنەرباهچەی تورکی و هەروەها چەند یانەیەکی خولی سعودیە لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی دزیکۆ، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو لە یەکێک لەم دوو خولە بەردەوام بێت لە یاریکردن.
دزیکۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلان کۆتایی هاتووە و بە ئارەزووی خۆی دەتوانێت وەرزی داهاتوو ئەو یانەیەی بیەوێت، بێ بەرامبەر و تەنها بە موچەی ساڵانە یارییان بۆ بکات.