بارسێلۆنا گرێبەستی دوو ئەستێرەی لاوی نوێدەکاتەوە
یاریگا –
بارسێلۆنا هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی هەردوو ئەستێرەی تیپەکەی ئالێخاندرۆ باڵدێ و لامین یامال.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە دوایین کۆبوونەوەی بارسێلۆنا لەگەڵ بریکاری کارەکانی یاریزانان خۆرخێ مێندێز، گفتوگۆی کردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئالێخاندرۆ باڵدێ و لامین یامال، دوو ئۆفەری پێشکەش بە هەردوو یاریزانە لاوەکەی کردووە.
لامین یامال تەمەنی 15 ساڵە، بەڵام لە 13ـی مانگی تەموزن تەمەنی دەبێت بە 16 ساڵ، بارسێلۆناش بە نیازە بەر لە رۆژی لەدایکبوونی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە تا ساڵی 2026 بە زیادکردنی مووچەکەیی و سەرخستنی یاریزانەکە بۆ تیپی یەکەمی یانەکە.
لە لایەکی دیکە، باڵدی تەمەن 19 ساڵان تا ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ بارسا هەیە، بەهۆی پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ خۆی راکێشاوە، یانە کەتەلۆنییەکە بۆ پارێزگاریکردن لەو یاریزانە ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشکردووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027.
بەپێی رۆژنامە کەتەلۆنییەکە، بارسا بڕی یەک ملیار یۆرۆ وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هەردوو یاریزان دیاری دەکات، لە پێناو پارێزگاریکردن لێیان بۆ ماوەیەکی زۆر و پاراستنی داهاتووی تیپەکەی.
باڵدی ئێستا و داهاتووی یانەکەیە، ئاستە بەرزەکەی بارسای ناچارکردن دەستبەرداری خۆردی ئەلبا ببن لە پاش 10 ساڵ یاریکردن بۆیان، بە تەواوی جێگای خۆی لە باڵی بەرگری تیپەکە چەسپاندووە.
یامالیش بە باشترین یاریزانی ئەکادیمیای لاماسیا دادەنرێت لەم سەردەمەدا، لە وەرزی رابردوویش چەند یارییەکەی بە درێسی تیپی یەکەم ئەنجامدا و سەرجی هاندەرانی یانەکەی بەلای خۆیدا راکێشا.