ئیسپانیاگرنگترین

بەربەستەکانی بەردەم بارسێلۆنا و دەستواڵایی ریال مەدرید لە مێرکاتۆدا

لە بابەتی بازاڕی گواستنەوەدا مێرنگی دەستکراوەترە

Yariga App

یاریگا

ئەگەر کیلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نوێ نەکاتەوە، بێگومان هاوینی داهاتوو لەلایەن یانە فەرەنسیەکەوە دەفرۆشرێت. یەکێک لەو یانانەی زۆر بە جدی ئەو یاریزانەی کردووەتە ئامانج، یانەی ریال مەدرید و خودی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەکەیە. بەڵام ئایا یانە شاهانەکە چۆن دەتوانێت ئەستێرەیەکی تری گرانبەهای وەک کیلیان ئێمباپێ بەدەستبهێنێت دوای کڕینی جود بێلینگهام لە دۆرتمۆند بەرامبەر 103 ملیۆن یۆرۆ؟

ریال مەدرید ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی ئێمباپێ نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات، بەڵام رەنگە ئەو پرسیارە لای زۆرێک لە هاندەران دروست بێت، ئایا چۆن ئەوەی یانەیە لە یەک کاتدا دەتوانێت ئەو هەموو پارەیە بۆ گواستەوە خەرج بکات، لە کاتێکدا لالیگا رێگە بە بارسیلۆنا نادات بە ئارەزووی خۆیان یاریزانی نوێ بگوازنەوە. هۆکارەکە لە خوارەوە باس دەکەین.

ماڵپەری Relevo بڵاویکردەوە، لەم ساڵانەی دواییە یانەکە زۆر بە کەمی پارەی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە، ئەمەش وایکردووە سامانەکەیان بگاتە نزیکەی 500 ملیۆن یۆرۆ. هەروەها ڕۆیشتنی یاریزانە ناسراوەکان و بێگومان گرانبەهاکانی وەک کەریم بنزیمە و ئیدن هازارد و مارکۆ ئەسینسیۆ لەم هاوینە ئەرکی یانەکەی لە ڕووی مووچەوە سووک کردووە و لە دۆخێکی دارایی باشدان.

لەلایەکی دیکەوە گواستنەوەی جود بێلینگهام بەرامبەر 103 ملیۆن یۆرۆ، هیچ فشارێک لەسەر ئەو یانەیە دروست ناکات، لەبەر ئەوەی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە دابەشی سەر 5 ساڵ کراوە، واتە تێچووی گرێبەستەکە بە قیست دەدرێت.

جگە لە دابەشکردنی تێچووی گواستنەوەی یاریزانان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن و هەروەها ڕۆیشتنی یاریزانان بە مووچەیەکی زۆرەوە، گرنگە فاکتەری خودی بێرنابیۆ لەبەرچاو بگیرێت. بە گوێرەی زانیارییەکانی Relevo کاتێک یاریگای نوێی یانە شاهانەکە بەتەواوی دروستکرا، دەبێتە سەرچاوەی سەرەکی داهاتی یانەکە و بێرنابیۆ دەبێتە “ئامێری پارە پەیداکردن” بۆ یانەکە.

جگە لەم شتانە، ئەو پارە نەختینەیەی کە بە هەر شێوەیەک بێت لە شوێنەکانی دیکەوە وەک ڕیکلام و فرۆشتنی درێس و هتد بۆ یانەکە دێت، دەبێتە هۆی ئەوەی خەرجییە گەورەکانی بێلینگهام و ئێمباپێ کەمتر کاریگەر بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button