لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… ئێمباپێ گڕ لە گواستنەوەکان بەردەدات و بارسا شوێنگرەوەی گوندۆگان دیاری دەکات
بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە
مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ ئامادەیە و چاودێری دۆخەکە و کڕینی یانەکە لە لایەن شێخ جاسم بن حەمەد دەکات – مێترۆ
ریال مەدرید تەواو خۆی بۆ گواستنەوەی ئێمباپێ ئامادە کردووە، بۆیە جارێ گرێبەستەکانی هاری کەین و کای هاڤێرتزی راگرتووە – دەیلی مەیڵ
رومێلۆ لوکاکۆ نزیکە لە پەیوەندیکردن بە هیلالی سعودی – گاردیان
خۆردی ئالبا گفتوگۆکانی لەگەڵ ئینتەر مەیامی دەستپێکردووە و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی رابگەیێندرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ
بارسێلۆنا دەیەوێت ئەلێکس باینا، بەرگریکاری ڤیاڕیال بگوازێتەوە ریزەکانی، ئەمەش لە ئەگەری شکستهێنانی گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان – ESPN
لوکاس هێرناندێز دەیەوێت ریزەکانی بایرن میونشن جێبهێڵێت، پاریس سانجێرمان لەسەر هێڵە و نرخەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ – فلۆریان پلێتێنبێرگ
کیم مین-جار، بەرگریکاری ناپۆلی لە سەرەتای مانگی داهاتوو پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە دەکات – ئێل ماتینۆ
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت دەستبەرداری جەیدن سانچۆ ببێت. ئاستۆن ڤیلا گرنگی بە سانچۆ داوە بەڵام ئامادەنییە 60 ملیۆن پاوەند خەرج بکات – فووتبۆڵ ترانسفێرس
ئاستۆن ڤیلا و وۆڵڤز گرنگیان بە مانو کۆنێ، ئەستێرەی بۆڕووسیا مۆنشنگلادباخ داوە، هەرچەندە لیڤەرپوول لە سەرووی گرنگیپێدەرانە – دەیلی مەیڵ
تۆتنهام نزیکە لە واژۆکردنی گرێبەستێک لەگەڵ دەیڤد رایا، گۆڵپارێزی برێنتفۆرد – ستاندارد