ئیتاڵیا
تۆتی: بێرلسکۆنی هەمووشتێکی کرد من بباتە میلان

یاریگا-فرانچیسکۆ تۆتی ئاشکرایدەکات، سلڤیۆ بێرلسکۆنی سەرۆکی کۆچکردووی میلان هەموو هەوڵێکی داوە ئەو بباتە یانەکەیان.
دوێنێ سەرۆکەکەی سەردەمی زێڕینی رۆسۆنێری لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش تۆتی بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا وتی
ئەو کەسێکی قسە خۆش بوو، هەمووشتێکی کرد تاوەکو من بچمە میلان بەڵام دوای ئەو کاروانە درێژەم لەگەڵ رۆما، قورس بوو بچمە یانەیەکی دیکە. هەموو سوپاسگوزاری دەبم و بۆ من هەمووکات ئەو باشترین بوو لە ناوەو دەرەوەی یاریگا.
سبەینێ پرسەی سلڤیۆ بێرلسکۆنی لە کەنیسەی میلانۆ بەڕێوەدەچێت.
تۆتی ٧٨٦ یاری لەگەڵ رۆما ئەنجامدا، ٣٠٧ گۆڵی تۆمارکرد و لە ٢٠١٧ وازی لە یاریکردن هێنا.