ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

زانیاری نوێ لەسەر دۆخی ئێمباپێ

Yariga App

ئەمڕۆ جارێکیتر کیلیان ئێمباپێ بووەوە بە سەردێڕی رۆژنامەکانی جیهان پاش ئەوەی راگەیەندرا گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس تازەناکاتەوە بەڵام کەمێک لەمەوبەر دووپاتی کردەوە ئەم وەرزە لە پاریس دەمێنێتەوە.

کیلیان ئێمباپێ لە تویتەر وەڵامی هەواڵێکی داوەتەوە و دەڵێت “درۆیە، من دڵخۆشم لەو دەمێنمەوە”. ئەوەی وایکردووە ئەگەری رۆیشتنی لە هاوینی ئەمساڵدا بەهێز بێت ئەوەیە، فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار ئاشکرایکرد پاریس سان جێرمان نایەوێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت، هەربۆیە ئەگەر خودی یاریزانەکەش مانەوەی بوێت رەنگە لەم هاوینەدا بیفرۆشن،

.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئێمباپێ و فلۆرەنتینۆ پێرێز قسەیان کردووە و تێیدا ئێمباپێ داوای لێبوردنی کردووە بۆ ئەوەی هاوینی رابردوو روویداوە. ئەمەش وایکردووە مەدرید پاشگەز بێت لەو بڕیارەی ساڵی رابردوو کە تێیدا رایانگەیاند چیتر ئێمباپێ یان ناوێت.

زانیارییەکی دیکە ئەوەیە، ناسڕ خلێفی توڕەیە لە مەدرید بە تایبەت پاش قسەکەی ئەم هەفتەیەی پێرێز کە وتبووی ئێمباپێ دێتە مەدرید و نایەوێت ئەو یاریزانە بە مەدرید بفرۆشێت، لەهەمان کاتدا ئەوە یەکلابووەتەوە کە خودی یاریزانەکە  بۆ وەرزی داهاتوو مەدریدی دەوێت و ناتوانن ملکەچی بکەن بفرۆشرێت بە یانەیەکی دیکە.

لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی ئەمساڵ ووردە ووردە دەنگۆی نزیکبوونەوەی ئێمباپێ و مەدرید سەریهەڵدایەوە تا کار گەیشتە ئەوەی ئەمڕۆ ئەو یاریزانە رایگەیاند هەرگیز لەپاریس نامێنێتەوە پاش تەواوبوونی گرێبەستەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button