ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

كیمیچ داهاتووی خۆی یەكلایكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یۆسوا كیمیچ، ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی هەمان وڵات داهاتووی خۆی یەكلا كردەوە.

زۆربەی سەرچاوەكان لە ماوەی رابردوودا ناوی ئەستێرە ئەڵمانیەكەیان بەستبوویەوە بە بارسێلۆناوە، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات، بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ بۆسكێتس.

گرێبەستەكەی كیمیچ لەگەڵ بایرن میونشن لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لە دوای یارییە دۆستانەكەی هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ئۆكرانیا كیمیچ ووتی:

 سەختە  لەم دەنگۆیانە دووربكەویتەوە، ئەمە لە راستیدا پەیوەندی بە منەوە نییە، وەک هەمووان دەزانن هێشتا گرێبەستێکی دوو ساڵەم لەگەڵ بایرن هەیە و پلانی گەورەمان هەیە.

بارسێلۆنا لە گواستنەوەكانی زستانەدا هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی سوفیان ئەمرابات، رۆبن نێڤێس و ئیلكای گوندۆگان دەدات بۆ پتەوكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button