ئیسپانیا
بارسێلۆنا نزیکە لە گواستنەوەی بەرگریکارێکی لاو
یاریگا
بەم زوانە بارسێلۆنا گرێبەستەکەی میکائیل فای بەرگریکاری لاوی نایجیری واژۆ دەکات و ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە بلاوگرانا لەگەڵ بەرگریکارە لاوەکەی یانەکەی NK Kustosija کڕواتیا گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم نزیکانە بە شێوەیەکی فەرمی ئەو یاریزانە پەیوەندی بە بلاوگراناوە دەکات.
میکائیل فای لەدایکبووی ساڵی 2004 و لە دڵی بەرگری یاریی دەکات، بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆمانۆ گرێبەستی ئەو یاریزانە بە بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بڕگەی پاداشتەکان دەبێت.
رۆمانۆ بڵاویشی کردووەتەوە میکائیل فای بووەتە ئامانجی یانەکانی چێڵسی و بورووسیا دۆرتمۆند، بەڵام بارسا نزیکە لە گواستنەوەی.