ئیسپانیا

بەرگریکارە نوێیەکەی ریال مەدرید بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا

Yariga App

یاریگا

فێران گارسیا، چەند رۆژێک دوای پەیوەندی کردنی بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید بانگهێشتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد.

هەژمارەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی خوان بێرنات بەرگریکاری بالی چەپی هەڵبژاردەکەیان تووشی پێکان بوو، راهێنەرەکەیان بڕیاریدا فێران گارسیا بەرگریکاری یانە شاهانەکە لە شوێنی بانگهێشت بکات.

گارسیا پێشتر هەرگیز بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی لارۆخا نەکراوە و ئەمە یەکەمجارە بانگهێشت دەکرێت، بەڵام پێشتر لە ریزەکانی لاوان و تیپەکانی دیکەی هەڵبژاردەکەی یاریی کردووە.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئامادەکاری بۆ یاریی کۆتایی نەیشن لیگ دەکات، کە بڕیارە رۆژی 15 ئەم مانگە رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button