یاریگا
کای هاڤێرتز هێرشبەری ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدرید و کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەش داوای یاریزانەکە دەکات.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، یانە شاهانەکە ئامادەنیە 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئەڵمانیەکەی بلوز خەرج بکات، هەرچەندە ئەو یاریزانە لەلایەن راهێنەری یانەکە داوا کراوە.
دوای چوونی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی لە یانەی ریال مەدرید، ئەو یانەیە بە دوای شوێنگرەوەی دەگەڕێت و یەکێک لە ئامانجەکانیش کای هاڤێرتزە، بەڵام یانەکە پێیوایە نرخی ئەو یاریزانە زۆرە.
رۆمانۆ لە بەشێکی دیکەی زانیاریەکانی ئاماژەی بەوە کردووە دانوستانەکان لە نێوان کارگێری مێرنگی و یاریزانەکە و یانە لەندەنیەکە وەستاون و هەر کاتێک نرخی یاریزانەکە کەمکرایەوە، چاوەڕێ دەکرێت دووبارە دانوستانەکان دەست پێ بکەنەوە.