ئیتاڵیا

پەیامی کاکا بۆ کۆچی دوایی بێرلێسکۆنی

Yariga App

یاریگا

ریکاردۆ کاکا یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەبۆنەی کۆچی دوایی سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی سەرۆکی پێشووی رۆسێنەری پەیامێکی بڵاوکردەوە.

یاریزانە بەڕازیلیەکەی پێشووی رۆسێنەری لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەبۆنەی کۆچی دوایی بێرلێسکۆنی پەیامێکی بڵاویکردەوە و دەڵێت

بە داخێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆک سیلڤیۆ بێرلۆسکۆنیم بیست. ژیانم هەمیشە بەستراوەتەوە بە میلانەوە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دەرفەتەی کە پێی بەخشیم. بیرکردنەوە و دوعاکانم لەگەڵ بنەماڵەکەیدایە لەم کاتە خەمناکەدا

بێرلێسکۆنی کە لە ماوەی ساڵانی 1989 تاوەکو 2017 سەرۆکایەتی یانەی میلانی کرد، توانی لە ساڵی 2003 کاکا بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

کاکا لە ماوەی 7 ساڵی یاریکردنی لە ریزەکانی میلان توانی چەندین دەستکەوتی جیاواز بەدەست بێنێت، لەوانەش خەڵاتی باڵۆن دۆر و زەبێست و خەڵاتی یوێفا و هەروەها ناسنای چامپیۆنزلیگ و چەندان دەستکەوتی دیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button