ئیتاڵیاگرنگترین

سەرۆکی سەردەمی زێڕینی ئەیسی میلان کۆچی دواییکرد

Yariga App

یاریگا –

سیلڤیۆ بێرلسکۆنی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیتاڵیا و خاوەنی پێشووی ئەیسی میلان لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

بێرلسکۆنی بە بونیادنەری میلانی نوێ دادەندرێت و بە هۆکاری سەرەکی دەستکەوتەکانی 30 ساڵی رابردوو هەژمار دەکرێت.

میلانی سەردەمی بێرلسکۆنی یەکێک بوو لە بەهێزترینەکانی ئەوروپا و چەندین نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە.

بێرلسکۆنی سێ جار پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیای لە ساڵانی نێوان 1994 تاوەکو 2011 بەدەستهێنا، بەڵام لە حەوت ساڵی رابردوودا تووشی نەخۆشی لوکیمیا بوو.

بێرلسکۆنی لە نەخۆشخانەی سان رافایێلێ لە میلان کۆچی دواییکرد، دوای بەسەربردنی شەش هەفتە لە وەرگرتنی چارەسەر.

بێرلسکۆنی لە ساڵی 1936 لە خێزانێکی داهات مام ناوەند لە دایکبوو و لە هەڕەتی گەنجییەوە دەستی بە بزنس کرد و تۆڕی میدیایی میدیاسێتی دامەزراند، کە یەکێکە لە گەورەترین تۆڕە میدیاکانی ئیتاڵیا و ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button