ئینگلتەرا

گۆندوگان بەم زووانە چارەنوسی خۆی یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا

ئیلکای گۆندوگان ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا، چەند ئۆفەرێکی بەردەستە و بەم زووانە بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دەدات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی ستیزن ئەم هاوینە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت، یانەکەی ئۆفەرێکی پێشکەش کردووە بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ بژاردەی ساڵێک زیاتر گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بارسێلۆناش بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی گۆندوگان، یانە کەتەلۆنیەکە ئۆفەرێکی سێ ساڵەی پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە و چاوەڕێ کۆتا وەڵامی دەکەن.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە ئارسێناڵیش هاتووەتە نێو کێبڕکێی گواستنەوەی یاریزانە ئەڵمانیەکە و ئەو یانەیە ئامادەیە یاریزانەکەی مان سیتی ئەم هاوینە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

یانەی ئیتیحادی سعودیەش لەسەر هێلە بۆ گواستنەوەی ئیلکای گۆندوگان، ئەو یانەیە لەوەتەی سەرەتای ئەمساڵەوە لەگەڵ ئەو یاریزانە لە گفتوگۆدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button