ستێڤن جێرارد پێشوازی لە ئۆفەرەکەی ئیتیفاق دەکات
یاریگا –
ستێڤن جێرارد بیر لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئیتیفاقی سعودی دەکاتەوە.
ئەفسانەی لیڤەرپوول لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو لە پۆستی راهێنەرایەتی ئاستۆن ڤیلا دوورخرایەوە، ئەمەش دوای ئەنجامە خراپەکانی ڤیلانس، بەڵام دواتر یونای ئێمری، شوێنی گرتەوە و ئاستۆن ڤیلای گەیاندە کۆنفرانسلیگی وەرزی داهاتوو.
هەرچەندە جێرارد لەلایەن چەندین یانەوە داواکراوە بە تایبەت لەلایەن لێستەر سیتییەوە، بەڵام پێدەچێت براوەی چامپیۆنزلیگ رووبکاتە سعودیە.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئیتیفاقی سعودی ئۆفەرێکی خستووەتە بەردەم جێرارد، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی نەدراوە.
ئیتیفاق دواجار لە ساڵی 1987 نازناوی خولی سعودی بەدەستهێناوە و لە وەرزی رابردوودا، لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدا هات.
رۆیتەرز روونیکردووەتەوە، جێرارد ئۆفەرەکەی رەتنەکردووەتەوە و رەزامەندیشی لەسەر نەداوە، چونکە خەریکی هەڵسەنگاندنە بۆ پلانەکانی سعودیە و یانەکە.