ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

باوکی ئینزۆ مارێسکا دۆزرایەوە

Yariga App

یاریگا-باوکی ئینزۆ مارێسکای یاریدەدەری پێپ گواردیۆلا بە سەلامەتی دۆزرایەوە.

ئینزۆ کەسێکی نزیکە لە گواردیۆلا و رۆڵێکی گرنگ دەگێڕیت لە سەرکەوتنەکانی مانچێستەر سیتی، شەوی رابردوو مارێسکا و باوکی پێکەوە گەشتی ئیستەنبوڵیان کرد بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەو شەوەی کە دەبوو مارێسکا ئاهەنگ بۆ گەورەترین سەرکەوتنی بگێڕێت بوو بە بە یادگارییەکی تاڵ کاتێک باوکی لێ ون بوو.

سەرەتا روون نەبوو  ون بووە یاخود رفێندراوە، هەربۆیە لە نێو یاریگا بە مایکرۆفۆن داوای لێکرا بچێتە لای نزیکترین پۆلیسی نێو یاریگا، پاشانیش لەرێگەی تویتەری مانچێستەر سیتی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا لە خەڵک کرا ئەگەر  بەڕێز دی کارۆی باوکی ئینزۆیان بینی، یانەکە ئاگاداربکەنەوە.

دۆخەکە بەوجۆرە مایەوە تاوەکو ئەمڕۆ راگەیەندرا پۆلیس توانیوییەتی بە سەلامەتی بیدۆزێتەوە، هەرچەندە تا ئێستا زانیاری نیە کە چی بەسەرهاتووە.

مانچێستەر سیتی لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە ئینتەرمیلان هێنا و ناسناوەکەی بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بەرزکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button