ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گوندۆگان باس لە داهاتووی خۆی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگان، کاپتنی مانچێستەر سیتی لە دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، رەتیکردەوە باس لە داهاتووی خۆی بکات.

مان سیتی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە ئینتەر میلانی بردەوە. لە دوای یارییەکە گوندۆگان لەبارەی داهاتووی خۆی روونیکردەوە، داهاتووی خۆم یەکلایی نەکردووەتەوە، ئێستا کاتی ئاهەنگگێڕانە بەم نازناوە مێژووییە.

گرێبەستی گوندۆگان لە کۆتایی ئەم مانگە لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەسەر دەچێت، چەند رۆژنامەیەک باس لە حەزی پێپ گواردیۆلا بە مانەوەی گوندۆگان ل یانەکە دەکەن، بەشێکی دیکەی رۆژنامەکانیش، باس لە گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا یان یانەیەکی خولی سعودیە دەکەن. گوندۆگان لە دوای یارییەکە روونیکردەوە

ئەمە وەک چیرۆکێکی ئەفساناییە، باشتر و خۆشتر لەمە نییە، لە گێمی دووەمدا ئازایەتییەکی گەورەمان پیشاندا. ناتوانیت خۆت لە هەموو شتێک بپارێزیت بە تایبەت بەرامبەر تیمێکی وا گەورە. لە کۆتاییدا گۆڵێکمان کرد و جیاوازی دروست کرد. شەڕەفێکی گەورەیە کاپتنی ئەم تیمە بم کە پێپ گواردیۆلا سەرکردایەتی دەکات.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا سێ نازناوی بەدەستهێنا و بەمەش ریکۆردەکەی مانچێستەر یونایتدی یەکسان کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button