شێخ مەنسوور بە چەند یۆرۆ تیمەکەی چامپیۆنزلیگی دروستکرد؟
یاریگا –
شێخ مەنسور بن زاید ئال نەهیان، کارسازە گەورەکەی ئیمارات، کە 15 ساڵ لەمەوبەر مانچێستەر سیتی کڕیوە و لەو کاتەوە سامانێکی زۆری تێدا وەبەرهێناوە.
دواجار مان سیتی سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ. لە یاری کۆتایی کە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، سیتیزن بە ئەنجامی 1-0 لە ئینتەرمیلانی بردەوە، بەمەش گەورەترین ئاواتی شێخ مەنسووری بەدیهێنا.
شێخ مەنسوور لە ساڵی 2008 بووە خاوەنی مانچێستەر سیتی و لەوکاتەوە خەونە گەورەکەی بەدەستهێنانی نازاوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بووە. لەو کاتەوە سیتیزن توانیویەتی 7 نازناوی پریمەرلیگ و 6 جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەدەستبهێنێت لەگەڵ 3 جامی سوپەر، بەڵام هەموو ئەمانە لە چاوی شێخ مەنسووردا گەورە نەبوون. ئەرکی ئەو گەیاندنی یانەکە بوو بۆ لوتکەی ئەوروپا و دواجار سەرکەوتوو بووە.
رۆژنامەی مێترۆ بڵاویکردووەتەوە، شێخ مەنسوور بڕە پارەیەکی زۆری بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ خەرج کردووە، ئەم پرۆسەیەش 15 ساڵی خایاندووە بۆ ئەوەی بگاتە بەرزترین نازناوی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا. بەپێی داتاکانی ترانسفێرمارکت، سیتی لە هاوینی 2008 ەوە 1.5 ملیار یۆرۆی بۆ گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە.
شێخ مەنسور لە وەرزی یەکەمدا 157 ملیۆن و 350 هەزار یۆرۆی خەرجکرد، ئەم رەوشە بۆ وەرزەکانی دواتریش بەردەوام بووە. بە گشتی لە 15 ساڵی رابردوودا 203 ملیار یۆرۆی بۆ بەهێزکردنی مان سیتی.
بێگومان لەلایەکی دیکەوە سیتی لە فرۆشتنی یاریزانانیدا 855.66 ملیۆن یۆرۆی بەدەستهێناوە، ئەمەش جیاوازیی 1 ملیار و 400 ملیۆن یۆرۆ لە نێوان خەرجییەکانی ئەم یانە ئینگلیزییە و داهاتەکەیدا دەردەخات.
گرانترین خەرجیەکانی مانچێستەر سیتی لە سەردەمی شێخ مەنسوور بەم شێوەیە بووە:
وەرزی 2008-2009: (گرانترین گواستنەوەی رۆبینیۆ بە بڕی 32.5 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2009-2010 (گرانترین گواستنەوە ئیمانوێل ئادێبایۆر بە بڕی 25 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2010-2011 (گرانترین گواستنەوە، ئەدین دزێکۆ بۆ 30 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2015-2016: (گرانترین کڕینی کیڤن دی برۆین بە 55 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2016-2017: (گرانترین کڕینی جۆن ستۆنز بە 47.5 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2017-2018: (گرانترین کڕینی ئایمریک لاپۆرت بە 65 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2018.-2019: (گرانترین کڕینی ریاز مەحرەز بە 60 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2019-2020: (گرانترین کڕینی رۆدری بە 62.8 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2020-2021: (گرانترین کڕینی ڕوبن دیاس بە 68 ملیۆن)
وەرزی 2021-2022: (گرانترین کڕینی جاک گرێلیش بە 100 ملیۆن پاوند)
وەرزی 2022-2023: (گرانترین کڕینی ئێرلینگ هاڵاند بە 51.2 ملیۆن پاوند)