ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

جولیان ئەلڤارێز ریكۆردێكی مێژووی تۆمار كرد

Yariga App

یاریگا –

جولیان ئەلڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ژمارەیەكی نایابی تۆمار كرد دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەگەڵ یانەكەی.

مانچێستەر سیتی بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە یاری كۆتاییدا لە ئینتەر میلان بە گۆڵێكی بێ وەڵام.

ئەلڤارێز بوو بە یەكەم یاریزان لە مێژوودا لە ماوەی یەك وەرزدا لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی و لەگەڵ یانەكەی سێ نازناوەكە بباتەوە.

ئەلڤارێز لەگەڵ تانگۆ توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا لە هەڵبژاردەی فەڕەنسایان بردەوە.

هەروەها لەگەڵ سیتیزن توانی پرێمەرلیگ، جامی یەكیتی ئینگلتەرا و چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

وەرزی رابردوو ئەلڤارێز لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان بەشداری لە 49 یاریدا كرد و توانی 17 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button