ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

لێدوانەكانی گواردیۆلا دوای بردنەوەی چامپیۆنزلیگ

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دوای بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ.

شەوی رابردوو لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا مانچێستەر سیتی رووبەڕووی ئینتەر میلان بوویەوە و یارییەكەشی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە.

تاكە گۆڵەكەی سیتی لە لایەن رۆدری بە لێدانێكی بەهێز لە خولەكی 68ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

لە دوای یارییەكە پێپ گواردیۆلا ووتی: ماندوو بووم، ساتێك ئارام بین،  من رازیم، زۆر قورسە ئەم پاڵەوانیەتیە بەدەست بهێنیت.

هەروەها ووتیشی: ئینتەر میلان تیپێكی زۆر باشە، پێوویست بوو ئارام بگرین، هەمان شتم ووت لە دوای نیوەی یەكەم، هەروەها دەبێت بە بەختیش بیت، ئەو كاتەی ئێدەرسۆن رزگاری كردین دەیانتوانی یەكسانی بكەنەوە.

بەردەوام بوو ووتی: ئێمە نەمانتوانی باشترین ئاستی خۆمان پێشكەش بكەین، من هیچ هێزێكم نیە بیر لە وەرزی داهاتوو بكەمەوە، ئەوە مەحاڵە، پێوویتسمان بە پشووە ئەوە كاتێكی زۆر زۆر بوو.

لە درێژەی قسەكانیدا راهێنەرە ئیسپانیەكە ووتی: یاریزانەكانم یاری نێودەوڵەتیان هەیە، پێوویستە یوفا و فیفا بیر لەوە بكەنەوە، دوو تا سێ هەفتەیە خولی ئینگلیزی تەواو بووە، ئێستا دەبێت دووبارە یاری بكەنەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: ئێستا ئێمە 13 نازناو دوورین، تەنیا 13 نازناو نابێت ریال مەدڕید زۆر ئاسودە بن پێیان دەگەینەوە.

پێپ گواردیۆلا بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، دوو جار لەگەل بارسێلۆنا و جارێك لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button