شێخ مەنسور پەیامێکی بڵاوکردەوە
یاریگا
شێخ مەنسور سەرۆکی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بە بۆنەی بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ پیرۆزبایی لە هاندەران و دەستەی کارگێری یانەکەی دەکات.
دوای بردنەوەیان لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئینتەر میلان مانچێستەر سیتی بۆ جاری یەکەم بووە پاڵەوان و پاش یارییەکە شێخ مەنسور پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت
پیرۆزبایی لە هاندەرانی مان سیتی دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لە وەرزێکی ناوازەدا، دەستکەوتێک کە نوێنەرایەتی بەردەوامی یانەکە دەکات لە چەسپاندنی پێگەی خۆی لە لوتکەی یانە نێودەوڵەتییەکان و دەستخۆشی لە هەوڵەکانی هەمووان دەکەین ئەوانەی بەشداریان کرد لە بەدەستهێنانی ئەم دەستکەوتە لە دەستەی کارگێڕی و ستافی تەکنیکی بە سەرۆکایەتی گواردیۆلا و ستافی کارگێڕی و یاریزانان و هاندەرانی دڵسۆز
شێخ مەنسور سەرۆکی یانەی مان سیتی دوایینجار کە بۆ بینینی یارییەکانی یانەکەی لە یاریگا ئامادەبوو ساڵی 2010 بوو و ناوبراو دوای 13 ساڵ جارێکی دیکە لە یاریگا ئامادەبوو.