یاریگا
مانچێستەر سیتی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ توانی بە ئەنجامی 1-0 لە ئینتەر میلان بباتەوە و بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا ناسناوی پاڵەوانتیەکەی بەدەستهێنا.
لە یاریگای ئاتاتورک ئۆڵمپی بە ئامادەبوونی نزیکەی 74 هەزار هاندەر، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا و ئینتەر میلانی ئیتاڵیا رووبەڕووی یەکتری بونەوە. لە کۆتاییدا یانە ئینگلیزیەکە توانی یارییەکە بە ئەنجامی 1-0 بباتەوە و بووە پاڵەوان.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و گرنگترین روداوی ئەم گێمە پێکانی کیڤن دێ برۆین ناوەراستکاری بەلجیکی ستیزن بوو. نیوەی دووەم لە خولەکی 68 رۆدری توانی تاکە گۆلی یارییەکە لە بەرژەوندی مان سیتی بکات و یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.
بەم شێوەیە مانچێستەر سیتی بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێن، هەروەها پێپ گواردیۆلا راهێنەری یانەکە توانی وەکو راهێنەر سێیەم ناسناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە و بۆ جاری یەکەمیش سیانەی بۆ یانەکەی شاری مانچێستەر بەدەستهێنا.
هەروەها پێپ گواردیۆلا بووە یەکەم راهێنەری لە مێژوودا لەگەڵ دوو یانەی جیاوازی سیانە بەدەست بێنێت کە پێشتر لەگەڵ بارسێلۆنا سیانەی بەدەستهێناوە.