یاریگا
هاندەرێکی مان سیتی لە مردن رزگارکرا
لە میانەی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە تورکیا، تیمی پزیشکی هاندەرێکیان لە دۆخێکی نەخوازراو رزگارکرد.
لە کاتی پشووی نیوەی یەکەمی یارییەکەی مانچێستەر سیتی و ئینتەرمیلان، هاندەرێک لە هۆش خۆی دەچێت و دەکەوێت بە زەویدا، دواتر هاندەران داوای تیمی پزیشکی دەکەن، ئەوانیش دەگەنە شوێنەکە و پاش پێدانی ئۆکسجین دەیخەنە سەر تەختەی گواستنەوە ودەیبەنە دەرەوە.
BREAKING: Manchester City supporter carried from the stadium on a stretcher.
Appeared to collapse and was given oxygen by medical staff.
Fans called stewards for help. pic.twitter.com/9gEQBdUWKo
— Sam Cunningham (@samcunningham) June 10, 2023