ئاسیائه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لە سعودیە داوای مانێ دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای گرنگی چەند یانەیەکی سعودی بە تواناکانی سادیۆ مانێ، ئەستێرەی بایرن میونشن، بەڵام پێدەچێت لە یانەکەی بمێنێتەوە.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی دیاری ئەڵمانیا روونیکردووەتەوە، یانەی ئەهلی سعودی ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ مانێ واژۆ بکات، بەڵام نوێنەری ئەستێرە سێنیگالییەکە بە دەستەی کارگێڕی میونشنی راگەیاندووە، نیازی مانەوەی لە ئالیانز ئارێنا هەیە.

سەرەڕای بەڕێکردنی وەرزێکی ناجێگیر، مانێ تەنیا 12 گۆڵی کرد و شەش ئەسیستیشی لە 38 یاریدا هەبوو. جیا لەمەش لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، لەگەڵ لیرۆی سانێی هاوکاری، بەشەڕ هاتن.

تاوەکو ئێستا تەنیا کەریم بێنزێما، بە فەرمی چووەتە خولی سعودیە، هەرچەندە ناوی ئەستێرەی وەک لوکا مۆدریچ، سێرجیۆ رامۆس و ئێنگۆلۆ کانتێش بە چەندین یانەی سعودییەوە بەستراوەتەوە.

گرێبەستی مانێ لە هاوینی 2025 لە میونشن بەسەر دەچێت، تاوەکو ئێستاش ئێف سی هۆڵیوود هیچ بڕیارێکی لەسەر داهاتووەکەی نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button