پێكهاتەی پێشبینیكراوی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ
یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان و پێپ گواردیۆلا راهێنەری مانچێستەر سیتی بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان ئینتەر میلان رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ببێتەوە، لە میانی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
لە قۆناخی پێش كۆتایی ئینتەر میلان توانی لە ئەی سی میلان بباتەوە بە ئەنجامی هەردوو یاری 3-0 خۆی گەیاندە یاری كۆتایی.
هەروەها مانچێستەر سیتی توانی لەو قۆناخەدا ریال مەدرید تێبپەڕێنێت و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك گەیشتە ئەو قۆناخە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: دارمیان، ئاچێربی ، باستۆنی
هێڵی ناوەند: دەمفرێس ، چالهانئۆگلۆ ، برۆزۆڤیچ ، بارێلا ، دی ماركۆ
هێڵی هێرشبردن: مارتینێز ، دزیكۆ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئێدەرسۆن
هێڵی بەرگری: ئاكانجی، دیاز ، ئاكێ ، ستۆنز
هێڵی ناوەند: رۆدری ، گوندۆگان ، دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: سێلڤا ، هالاند ، گریلیش