ئیسپانیا

ریال مەدرید واز لە گواستنەوەی هاری کەین دێنێت

Yariga App

یاریگا

لە مەدرید هەمووان ئەو راستیە دەزانن بەرپرسانی مێرنگی زۆر ئەستەمە بۆ یاریزانێکی 30 ساڵی نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکرێت، بۆیە هیچ هیوایەک بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزیەکە نیە.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانە شاهانەکە چیتر هەوڵ بۆ گواستنەوەی گۆڵکارەکەی یانە ئینگلیزیەکە نادەن، هۆکارەکەش تێچووی زۆری گواستنەوەی یاریزانەکەیە کە دەگاتە نزیکەی 115 نلیۆن یۆرۆ.

ئاس بڵاویشی کردەوە کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکە ئارەزووی گواستنەوەی هاری کەین دەکات، بەڵام زۆری نرخی گواستنەوەی یاریزانەکە و هەروەها مووچەی ساڵانەی کە نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ، بەرپرسانی یانەکەی لە پرۆژەی گواستنەوەکە پاشگەز کردووەتەوە.

هاری کەین لە ماوەی رابردوو یەکێک لە پاڵێوراوەکانی ریال مەدرید بوو بۆ شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما هێرشبەری پێشووی یانەکەی، بەڵام پێدەچێت یانەیە واز لەو ئامانجەی بێنێت و بیر لە گواستنەوەی شوێنگرەوەی دیکە بکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button