ئه‌ڵمانیا

تۆماس تۆخێل حەوت یاریزان لە یانەکەی دەر دەکات

یاریگا –

تۆماس تۆخێل راهێنەری یانەی بایرن میونشن، لیستی حەوت یاریزانی بۆ ئەم یانەیە دروست کردووە کە چیتر ئارەزووی کارکردنی لەگەڵدا نییە.

توخێل کە لە کۆتایی وەرزی 2022-2023 جێگەی جولیان ناگلسمانی گرتەوە، بەهۆی بێ شانسی دۆرتمۆندەوە توانی لەگەڵ بایرن میونشن نازناوی بۆندسلیگا بەدەستبهێنێت.

راهێنەرەکە بەنیازە گۆڕانکاری بنەڕەتی لە پێکهاتەی تیپەکەیدا بکات و بۆ ئەو مەبەستەش داوای رۆیشتنی چەند یاریزانێکی کرد و بە یانەکەی راگەیاند کە پێویستە بیانفرۆشێت چونکە پێویست ناکات لە یاریگای ئەلیانز ئارێنا بەردەوام بن.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، ناوی چەند ئەستێرەیەکی بایرن لەم لیستەدا دەبینرێت. سادیۆ مانێ لە سەرووی ئەم لیستەدایە و لیرۆی سانێ، سێرج گنابری، بۆنا سار، ئەلێکساندەر نۆبڵ و مارسێل سابیتزەر ناوی ئەو یاریزانانەیە کە لە لیستی رەشی توخێلدان.

لەلایەکی دیکەوە بنیامین پاڤارد بە یانەکەی راگەیاند کە هیچ بڕیارێکی نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و چاوی لە رۆیشتنە، بەڵام ناوی لە لیستەکەدا هاتووە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم هاوینەدا بایرن جێدەهێڵێت.

پێدەچێت توخێل چاوی لە جێبەجێکردنی پلانی شێوازی خۆی بێت لە بایرن و بەم شێوەیە پاڵپشتی کارل هاینز رومێنیگەی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button