ئه‌ڵمانیائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

پێکهاتەی نمونەیی وەرز بەگوێرەی سۆفا سکۆر

سۆفا سکۆر تایبەت بە هەڵسەنگاندنی ئاستی یاریزانان پێکهاتەی نمونەیی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەورووپای دیاریکرد.

سەرچاوەکە بۆ هەر پێگەیەک ئەو یاریزانەی هەڵبژاردووە کە بەرزترین رێژەی تێكڕای نمرەی بەدەستهێناوە بە درێژایی وەرزی  ٢٠٢٢ – ٢٠٢٣ .

لیۆنێل میسی وەک باشترین یاریزانی وەرز دیاریکراوە و زۆرترین نمرەی بەدەستهێناوە، هەروەها کەریم بەنزیمە توانیوییەتی پێش ئێرلینگ هالاند  و هاری کەین بکەوێت و پێگەی هێرشبەری سەرەڕم بۆخۆی ببات، لە هێرشبەری باڵی چەپیش ئێمباپێ پێش ڤینیسیوس جونیۆرز هاتووە

ئەنجامەکەی بەم جۆرەیە :

گۆڵپارێز: دەیڤد رایا (برێنتفۆرد)

هێڵی بەرگری: رافایل گێرێرۆ (دۆرتموند)، نیکۆ شڵۆتەربێک (دۆرتموند)، بێنجامین پاڤارد (بایەرن)، کیران تریپیەر (نیوکاسڵ)

هێڵی ناوەڕاست: جۆشوا کیمیچ (بایەرن)، ئەنتوان گریزمان (ئەتڵەتیکۆ)، کێڤن دی بروین (مان سیتی)

هێلی هێرشبەر: لیۆ مێسی (پاریس)، کەریم بەنزیمە (ریاڵ مەدرید)، کیلیان ئێمباپێ (پاریس).

 

Image

Back to top button