ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: ئەینج پۆستێکۆگلۆ بووە راهێنەری تۆتێنهام

Yariga App

یاریگا

ئەینج پۆستێکۆگلۆ بەشێوەیەکی فەرمی تاوەکو ساڵی 2027 وەکو راهێنەری نوێ یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا دەست نیشانکرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەینج پۆستێکۆگلۆ راهێنەری ئوستوراڵی گەیشتنە رێکەوتن و ناوبراو تاوەکو ساڵی 2027 راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات.

ئەینج پۆستێکۆگلۆ دەبێتە یەکەم راهێنەری ئوستوراڵی لە پرێمەرلیگ راهێنەرایەتی یانەیەکی ئەم خولە بکات و بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی داهاتوو لەگەڵ یانە لەندەنیەکە دەست بە ئامادەکاری بۆ وەرزی داهاتوو بکات.

راهێنەرە ئوستوڕاڵیەکە پێشتر لە دیارترین ئەو یانانەی راهێنەرایەتی کردووە یانەی سێلتیکی سکۆتلەندا بوو، لەگەڵ ئەو یانەیە لە کۆی 113 یاریی توانی 83 بردنەوە و 18 دۆڕان و 12 یەکسانبوون لەگەڵ یانەکەی پێشووی بەدەست بێنێت و هەروەها 5 ناسناوی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button