ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رامۆس ئامۆژگاری کەین دەکات

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید داوا لە هاری کەین دەکات، پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

لە دوای رۆیشتنی کەریم بێنزێما لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ناوی هاری کەین بە شێوەیەکی زۆر بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە. چونکە یانە ئیسپانییەکە ئێستا بێ یاریزانی ژمارە 9یە.

رەنگە تۆتنهام رازی بێت بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەستێرەی یەکەمی یانەکەی ببێت. رامۆس بە رۆژنامەی میرەری راگەیاندووە

ئامۆژگاری من ئەوەیە، دەرفەتی یاریکردن بۆ ریال مەدرید لە دەست خۆت مەدە. یانەیەکی زۆر تایبەتە و دەزانێت چۆن سەربکەوێت. کەین لەڕووی جەستەییەوە زۆر باشە، بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانێت رۆڵێکی گەورەی هونەری بگێڕێت و پێم وایە زۆر ستایش نەکراوە، هەرچەندە شایەنی ستایش کردنە. کەین گۆڵکار و یاریزانێکی زۆر باشە.

بێنزێما 354 گۆڵی لە کۆی 648 یاری لەگەڵ مەدرید کردووە و چوار نازناوی لالیگا و پێنج نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button