یانە سعودییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی ئۆبامیانگ دەکەن
یاریگا –
یانە سعودییەکان لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ نەوەستاون.
یانەکانی ئەهلی و شەباب پەیوەندییان بە پیێر ئێمریک ئۆبامیانگ، ئەستێرەی گابۆنی و چێڵسی کردووە، بەڵام هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای مێرکاتۆی یاریزانان روونیکردەوە، ئەهلی و شەباب قسەیان لەگەڵ ئۆبامیانگ کردووە و پرسیاریان لە ئەگەری گواستنەوەی بۆ خولی سعودیە لە ئەستێرە گابۆنییەکە کردووە.
Al Ahli and Al Shabab have approached Pierre Aubameyang to discuss potential move to Saudi league. 🚨🔵🇸🇦 #CFC
Auba turned down MLS side LAFC in February as his priority was to continue in European football.
Auba will 100% leave Chelsea this summer. No doubts. pic.twitter.com/7k6FqqgycG
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 5, 2023
لە مانگی فێبرایەری رابردوودا، دوو ئۆفەری لە خولی ئەمریکی رەتکردەوە، چونکە حەزی بەردەوامبوونی لە ئەوروپا هەیە، بەڵام ئێستا چوونەدەرەوەی لە چێڵسی یەکلایی بووەتەوە.
هەرچەندە وردەکاری ئۆفەری یانە سعودییەکان ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئێستا حکومەتی سعودیە پاڵپشتی تەواوی کەرتی وەرزشی دەکات، تاوەکو ئەستێرە دیارەکان بگوازنەوە.
ئۆبامیانگ لە هاوینی 2022 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە چێڵسی کرد، دوای ئەوەی 9 مانگ یاری بۆ یانە کاتالۆنییەکە کرد و تەنیا 13 گۆڵی کرد.
لە دوای پەیوەندیکردنی بە چێڵسییەوە، ئەستێرە گابۆنییەکە رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەوە لە یاریکردن لەگەڵ بکوز، هەربۆیە هەوڵی زۆری بۆ گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنادا، بەڵام بە هۆی کێشەکانی داراییەوە، گەڕانەوەی شکستی هێنا.
پێشتر ئۆبامیانگ یاری بۆ یانەکانی میلان، سانت ئیتیان، بۆڕووسیا دۆرتموند و ئارسیناڵ کردووە.
دوێنێ دووشەممە، عەبدولعەزیز بن تورکی، وەزیری وەرزشی سعودیە گواستنەوەی خاوەندارێتی یانەکانی هیلال، نەسڕ، ئیتیحاد و ئەهلی بۆ سندووقی وەبەرهێنانی گشتی گواستەوە.