بەڕازیلیەکان سوورن لەسەر رازیکردنی ئانچێلۆتی
یاریگا
هەرچەندە کارلۆ ئانچیلۆتی هێشتا گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هەیە بۆ ماوەی ساڵێکی تر، هەروەها لە چاوپێکەوتنە جیاوازەکاندا باس لە ئارەزووی خۆی دەکات بۆ بەردەوامبوون لە یانەکە، بەڵام ئەگەری جێهێشتنی سفر نییە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش فێدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل هێشتا لە ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە بێ ئومێد نەبووە.
ماڵپەری گۆڵی ئیسپانیا بڵاویکردەوە هێشتا بەڕازیلیەکان پێداگرن لەسەر رازیکردنی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان، هەرچەندە ئەم ڕاهێنەرە چەندجارێک بە راشکاوانە مانەوەی لە یانەکەی راگەیاندووە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل هیوادارە لە مۆندیالی 2026 ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لەسەر کورسی یەدەگ ببینێت و ڕەتیناکاتەوە بۆ داهاتوو گرێبەستی لەگەڵدا بکات.
ئانچێلۆتی تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و لە هەمان کاتدا بووەتە ئامانجی بەڕازیلیەکان.