ئیتاڵیا

ئیبراهیمۆڤیچ سەردێری رۆژنامەکانی ئیتاڵیای داگیرکردووە

Yariga App

یاریگا –

راگەیاندنی وازهێنانی فەرمی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە تۆپی پێ یەکێکە لە مانشێتە سەرەکییەکانی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا.

شەوی رابردوو میلان لە هەفتەی کۆتایی وەرزی خولی ئیتاڵیا 2022-2023 رووبەڕووی هێلاس ڤێرۆنا بووەوە و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لەکۆتایی ئەم یارییەدا کە لە یاریگای سان سیرۆوە میوانداری کرا، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە تەمەنی 41 ساڵیدا بە فەرمی ماڵئاوایی لە جیهانی تۆپی پێ کرد و وازهێنانی خۆی پشتڕاستکردەوە.

زلاتان بەهۆی پێکان و نەشتەرگەری ئەژنۆی لە زۆربەی یارییەکانی وەرزی ئێستادا بەشداری نەکردبوو و بڕیاریدا لە دوایین یاری ئەم وەرزەدا لە یاریگای خۆیدا ماڵئاوایی لە چوارگۆشەی سەوز بکات.

بڕیارەکەی ئەو ئەستێرە سویدییە لە مانشێتە سەرەکییەکانی رۆژنامەکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیادایە:

 

ماڵئاوایی لە پاشا” ئەو مانشێتەیە کە ئەمڕۆ گازێتا دیلۆ سپۆرت بەکاری هێنا بۆ ماڵئاوایی لە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ. هەروەها نازناوی “ناپۆلی ئیتاڵی” ئەو نازناوەیە کە بۆ ئاهەنگی پاڵەوانێتی خوێندکارانی لوسیانۆ سپالێتی چاپکراوە.

 

مانشێتی سەرەکیی چاپی ئەمڕۆی رۆژنامەی کۆریێر دیل سپۆرت،  ماڵئاوایی لە تۆپی پێ دەکەم” ئەو مانشێتەیە کە ئەم بڵاوکراوەیە لە بەرگی وازهێنانی ئەستێرە سویدییەکەی میلانۆدا باسی کردووە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button