ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کارلۆ ئانچێلۆتی وەرزی داهاتووش لە مەدرید دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری ریال مەدرید وەرزی داهاتووش لە مەدرید دەمێنێتەوە.

دوێنێ یەکشەممە ریال مەدرید لە کۆتا یاری ئەم وەرزە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ئاتلێتیک بلباوی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوونی هەردوو یانە 1-1 کۆتایی هات.

پاش یارییەکە ئانچێلۆتی، دڵنیایی دا بە هاندەرانی یانەکەی کە لە مەدرید دەمێنێتەوە و گوتی:

بە ڕێژەی 100% لە ریاڵ مەدرید دەمێنمەوە بۆ وەرزی داهاتوو

یانە ئیسپانییەکە دەستیکردووە بە رێکخستنەوەی تیپەکەی، لە ماوەی چەند رۆژێکدا دەستبەرداری هەریەکە لە یاریزانان مارکۆ ئەسینسیۆ، ئێدین هازارد، ماریانۆ و کەریم بێنزێما بوو.

ریال دەیەوێت پێکهاتەی تیپەکەی بە تەواوی نوێبکاتەوە، بە پێی میدیاکانی ئیسپانیاش یانەکە دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ راهێنەرەکەی ئەو کارە بکات، ئەو یاریزانانەی کە یانەکە دەیەوێت بیانگوازێتەوە بە راوێژکردن لەگەڵ ئانچێلۆتیدا دەستنیشان بکات.

مێرێنگی لەم وەرزە لەدوای بارسێلۆنا پلەی دووەمی لالیگای بەدەستهێنا، لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناخی پێش کۆتایی لەسەر دەستی مانچێستەر سیتی دەرکرا، یانەکە لەم وەرزە توانی تەنیا نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button