ئیسپانیا

ئانچێلۆتی باسی شوێنگرەوەی بێنزێما دەکات

Yariga App

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید پاش کۆتایی یاریی یانەکەی لەم وەرزە و بڕیارەکەی کەریم بێنزێما وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە و گووتی

ئەم بەیانییە بێنزێما بڕیاری رۆیشتنی بە ئێمە راگەیاند، بەڕاستی پێشبینی نەکراو بوو. رۆیشتنی بێنزێما سورپرایز بوو، ئێستا کاتی بیرکردنەوەمان هەیە. گرێبەست لەگەڵ هیرشبەرێک دەکەین.

ئانچێلۆتی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی گواستنەوەی شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما گووتی

دەمانەوێت هێرشبەرێک بگوازینەوە کە گۆڵکار بێت و تۆپی پێیەکی جوان بکات. لەبارەی بێلینگهام دەمەوێت بڵێم من باسی ئەو یاریزانانە ناکەم کە لێرە نین

راهێنەرە ئیتاڵیەکەی مێرنگی سەبارەت بە چارەنوسی دانی سێبایۆس و ناچۆ دوو یاریزانی یانەکەی دەڵێت

من لەو بڕوایەدام ئەو دوو یاریزانە وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەمان بەردەوام دەبن و ریزەکانمان جێناهێڵن

ئانچێلۆتی هەروەها لەبارەی بازاڕی گواستنەوەی یانەکەی و هێنانی یاریزانی نوێ بۆ یانەکەی گووتی

تا ئێستا بیرم لەو هێرشبەرانە نەکردۆتەوە کە واژۆیان لەگەڵ دەکەین. من نیگەران نیم چونکە هەموومان کاتمان هەیە بۆ ئەوەی کارەکان بە باشی ئەنجام بدەین. لە یارییەکاندا بە هێرشبەر یان بەبێ هێرشبەر سەردەکەویت، بەڵام ئەوەی جیاوازی دروست دەکات شێواز و هەڵوێست و پابەندبوونی تیپەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button