هازارد بیر لە وازهێنان لە تۆپی پێ دەكاتەوە
یاریگا –
ئیدین هازارد، یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیكا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بیر لە وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ دەكاتەوە.
شەوی رابردوو یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی رایگەیاند، لەگەڵ هازارد گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی نێوانیان، لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز ریزەكانی مەدرید جێدێڵێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە ئەوروپا دووپاتی کردەوە کە هازارد تا ئێستا هیچ بڕیارێکی سەبارەت بە داهاتووی خۆی نەداوە.
رۆمانۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: هازارد بەم زووانە بڕیار دەدات کە ئایا تاقیكردنەوەیەكی نوێ تاقیدەكاتەوە، یان وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ رادەگەیەنێت.
Eden Hazard will now decide on whether trying new chapter soon or retiring from professional football career. 🚨⚪️🇧🇪 #Hazard
Real Madrid have saved part of his huge salary by terminating his contract one year before. pic.twitter.com/waXQdTBsK4
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 3, 2023
گرێبەستەكەی هازارد لەگەڵ ریال مەدرید وەرزێكی مابوو لە هاوینی ساڵی 2024 بەسەردەچوو.
لە دوای ماڵئاواییكردنی هەڵبژاردەی بەلجیكا لە قۆناخی كۆمەڵەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بە شێوەیەكی فەرمی هازارد وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی راگەیاند.
هازارد لەگەڵ ریال مەدرید لەو كاتەوەی لە ساڵی 2019 لە چێڵسیەوە بە بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد تەنیا 76 یاری كرد و حەوت گۆڵی تۆمار كردووە و 12 گۆڵیشی درووست كردووە و 400 رۆژ لە یاریگاكان دووركەوتووەتەوە.