ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ كۆتا یاری ئەم وەرزە

Yariga App

یاریگا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر سێلتافیگۆ.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان سێلتافیگۆ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 38 و كۆتایی خولی ئیسپانیا.

پێش چوار هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە یانە كەتەلۆنییەكە توانی نازناوی لالیگای ئەم وەرزە لە بەرژەوەندی خۆی یەكلا بكاتەوە.

هەروەها لەلایەكی ترەوە سێلتافیگۆ هەوڵی مانەوەیان لە لالیگا دەدەن و لە ریزبەندی حەڤدەیەمن بە كۆكردنەوەی 40 خاڵ و بە جیاوازی یەك خاڵ لە پێش ڤایادۆلیدی ریزبەندی 18 دێن.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: شتیگن

هێڵی بەرگری: ئەلۆنسۆ ، كریستێنسن ، كۆندی ، رۆبێرتۆ

هێڵی ناوەند: گاڤی ، دی یۆنگ ، كیسێ

هێڵی هێرشبردن: فاتی ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا

بابەتی زیاتر

Back to top button