ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت گۆڕینەوەیەك لەگەڵ چێڵسی بكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بە جدی كار لەسەر گواستنەوەی مەیسن ماونت ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل ـی بەریتانی چێڵسی بۆ دەستبەرداربوون لە تواناكانی ماونت داوای 70 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر یونایتد دەكات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، شەیتانە سوورەكان پێشنیاری گۆڕینەوەیەكیان كردووە لەپێناو بەدەستهێنانی ماونت كە بەرامبەردا چێڵسی هاری ماگوایەر و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆیان دەست دەكەوێت.

گرێبەستەكەی ماگوایەر لەگەڵ مانچێستەر یونایتد لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت و دەیانەوێت دەستبەرداری ببن و رزگاریان بێت لە موچەكەی كە هەفتانە بڕی 220 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت.

رۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە روو، ماونت ئامانجی یەكەمی ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری شەیتانە سوورەكانە و دەیەوێت واژۆی یاریزانەكە بەدەستبهێنێت لە كاتێكدا هەریەك لە لیڤەرپوول و ئارسیناڵیش لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەی.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد نازناوی جامی یەكێتی ئینگلتەرای لەدەستدا دوای دۆڕاندنیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button