یاریگا
مانچێستەر سیتی لە یاریی کۆتایی جامی فا رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد بووەوە و یارییەکەشی لێبردەوە و بووە پاڵەوان.
یارییەکە لە یاریگای وێمبلی بەڕێوەچوو و دوای تێپەڕبوونی تەنها 13 چرکە بەسەر یارییەکە، ئیلکای گۆندوگان توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە بۆ مان سیتی بکات.
دوای ئەم گۆڵەی ستیزن لە خولەکی 33 برۆنۆ فێرناندێز توانی بە لێدانی سزا گۆڵی بەرامبەر بوون بۆ مانچێستەر یونایتد بکات و نیوەی یەکەم بە یەکسانبوون کۆتایی هات.
نیوەی دووەمیش تەنها شەش خولەکی بەسەرچوو، گۆندوگان توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی بکات و یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات و ئەو یانەیە بووە پاڵەوانی جامی فا.
بەم شێوەیە مانچێستەر سیتی توانی دووەم ناسناوی ئەم وەرز و هەروەها حەوتەم ناسناوی جامی فا بەدەست بێنێت و بڕیاریشە هەفتەی داهاتووش لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئینتەر میلان ببێتەوە.