یاریگا –
ئەفسانەی تێنسی سەر زەوی، ڕافایێل نادالی ئیسپانی نەشتەرگەری بۆ کرا.
رافایێل نادالی 22 جار پاڵەوانی گراند سلام، لە مانگی یەکەوە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، دوای ئەوەی لە قۆناخی دووەمی پاڵەوانێتی ئوسترالیای کراوەدا تووشی پێکان بوو لە ماسولکەکانی رانی.
بێنیتۆ پێرێز باربادیۆ، بریکاری یاریزانە ئیسپانییەکە رایگەیاند، کە دوێنێ هەینی نادال لە شاری بارسێلۆنا، لە ماسولکەی ئەژنۆیدا نەشتەرگەری بۆ کراوە.
بەهۆی هەمان پێکان نادال بۆ یەکەمجار لە ژیانی پیشەگەری خۆی نەیتوانی بەشداری لە پاڵەوانێتی رۆلان گارۆس بکات، کە هەر خۆی خاوەن ژمارەی پێوانەییە لە پاڵەوانێتییەکە، تاکە یاریزانە 14 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
🥺🧡#RolandGarros pic.twitter.com/iI5JVQPrlc
— Roland-Garros (@rolandgarros) May 18, 2023
ئەفسانەکەی ماتادۆر لە مانگی ئازار بۆ یەکەمجار ناوی لە لیستی باشترین 10 تێنسزانەکەی جیهان نەما و دابەزی بۆ ریزبەندی پازدەیەم.
هاوکات یاریزانە تەمەن 37 ساڵانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ساڵی 2024 کۆتا ساڵی دەبێت لە جیهانی تێنسدا و بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.
Rafa,
We can't imagine how hard this decision was. We'll definitely miss you at this year's Roland-Garros. Take care of yourself to come back stronger on courts.
Hoping to see you next year in Paris 🧡 pic.twitter.com/lTN3GExBFo
— Roland-Garros (@rolandgarros) May 18, 2023