ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی میلان گرێبەستی لیاوی نوێکردەوە

میلانی پارێزگاری لە ئەستێرەی یەکەمی تیپەکەی کرد

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی گرێبەستی رافایێل لیاو پۆرتوگالی نوێکردەوە.

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی ئەیسی میلان، بڵاویکردووەوە کە یانەکە گرێبەستی ئەستێرەی یەکەمی یانەکە رافایێل لیاویان نوێکردووەتەوە.

گرێبەستی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە تا ساڵی 2028 نوێکراوەتەوە، مووچەکەشی زیادکراوە بۆ بری 5 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، 2 ملیۆنیش وەک پاداشتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی وەردەگرێت.

هاوکات مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئەم گرێبەستە نوێیەش 175 ملیۆن یۆرۆیە، هەر یانەیەک لە داهاتوودا لیاوی بوێت، دەبێت ئەو بڕە پارەیە بدات بۆ بەدەستهێنانی.

گرێبەستی هێرشبەرە 23 ساڵانییەکە لە هاوینی 2024 لەگەڵ میلان کۆتایی دەهات، ئەم نوێکردنەوەیە دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە بۆ رۆسێنێری و توانییان پارێزگاری لە تواناکانی ناورباو بکەن.

لیاو بە درێسی میلان 162 یاری کردووە، خاوەنی 41 گۆڵ و 36 ئەسیستە، وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەکەی توانی نازناوی سێریا ئەی بەدەستبهێنێت.

لیاو لەگەڵ ئەیسی میلان

بابەتی زیاتر

Back to top button