ئینگلتەراگرنگترین

ڤاران تاكە رێگای راگرتنی هالاند ئاشكرا دەكات

Yariga App

یاریگا –

رافایل ڤاران، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە تاكە رێگای راگرتنی هالاند دەكات پێش یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە سبەینێ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد لە یاریگای وێمبڵی رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.

مانچێستەر سیتی بە بردنەوەیان لە شیفیلد یونایتد و مانچێستەر یونایتد بە بردنەوەیان لە برایتن توانیان خۆیان بگەیەننە یاری كۆتایی.

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان لە پێش یارییەكەیان بەرامبەر سیتی رافایل ڤاران بەرگریكاری شەیتانە سوورەكان ووتی: راگرتنی مەترسییەكانی هالاند بە پچڕاندنی پەیوەندیەكانی نێوانیان لەگەڵ كیڤن دی برۆین دەبێت، بۆیە هەوڵدەدەین زوو پەیوەندی نێوانیان بووەستێنین، نەك لە كاتێكی درەنگدا.

هالاند و ڤاران

بەردەوام بوو ووتی: دەزانین دەبێت بەهێز بین، پێموایە دەتوانین لە هەموو یانەیەك ببەینەوە، ئەوە بەشێك بوو لە پلانەكەمان كاتێك دوو بە یەك لە سیتیمان بردەوە، ئەوان پەیوەندیەكی زۆر لە نێوانیاندا هەیە و دەتوانن لە كاتی یاریكردندا پلانەكانیان بگۆڕن.

لەم وەرزە یخولی ئینگلیزیدا لە یاریگای ئیتیحاد سیتیزن بە شەش گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ یارییەكەی بردەوە و لە یاریگای ئۆلد ترافۆردیش شەیتانە سوورەكان تۆڵەی شكستەكەیان كردەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەیان بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button