ئاسیاگرنگترین

رۆناڵدۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ نەسڕ یەكلاكردەوە

Yariga App

یاریگا –

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی نەسڕی سعوودی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی ئاشكرا كرد.

لە گواستنەوەكانی زستانەی رابردوودا رۆناڵدۆ دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بە گرێبەستێكی ئازاد و بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو بە موچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕی سعوودیەوە كرد.

لە چاوپێكەوتنێكیدا كە هەژماری فەڕمی خولی رۆشەنی سعودی لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە كریستیانۆ ووتی: دەمەوێت لە سعودیە بەردەوام بم و بۆ ماوەیەكی زۆر لێرە دەمێنمەوە، لێرە ئاسودەم و ئێستا نەسڕ ماڵی منە.

لە درێژەی قسەكانیدا براوەی پێنج جاری باڵۆندۆر ووتی: زۆر گەشبینم بۆ ساڵی داهاتوو، دڵنیام شتەكان دەگۆڕێن و بە باشترین شێوە دەڕۆن، بۆیە دەبێت باوەڕمان بەوە هەبێت و كار لەسەر ئەوە بكەین، پێشبینم دەكرد لەم وەرزەدا یەكێك لە نازناوەكان بەدەستبهێنم، بەلام شتەكان هەمیشە بەو شێوەیە ناڕۆن كە دەمانەوێت.

دۆن بەردەوام بوو ووتی: هیوادارم خەڵک چێژ لە یارییەکان و ئاستی من وەربگرن، هیوادارم نازناوەکان بەدەست بهێنم، هەموو هەوڵێك دەدەم بۆ ئەوەی باشترین پێشكەش بكەم.

لەم وەرزەی خولی رۆشەنی سعودی رۆناڵدۆ بەشداری لە 16 یاریدا كرد توانی 14 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button