هەڕەشەی دوورخستنەوەی مارچیناك لە ناوبژیوانیكردنی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ دەكرێت
یاریگا –
ناوبژیوانی پۆڵەندی سیمۆن مارچیناك رووبەڕووی مەترسی دوورخستنەوە دەبێتەوە لە بەڕێوەبردنی یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
وا بڕیارە بەرواری 10ی مانگ ئینتەر میلان و مانچێستەر سیتی لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەكتر ببنەوە.
پێشتر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا مارچیناك ـی وەك ناوبژیوانی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دەستنیشانكرد.
رۆژنامەكان چەند هەواڵێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرایانكرد كە مارچیناك بەشداری لە گردبوونەوەیەكدا كردووە لە پۆڵەندا كە دژی هاوڕەگەزخوازان و جولەكەكان رێكخراوە و تێیدا ووتارێكی پێشكەش كردووە.
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا رایگەیاند:
ئاگاداری ئەو تۆمەتانەین كە دژی مارچیناك خراونەتە روو، داوای روونكردنەوەی بە پەلە دەكەین، كۆمەڵگەی تۆپی پێ ئەم كارانە رەتدەكەنەوە و بابەتەكە بە جدی وەردەگرن، بەڵگەكان پێداچوونەوەیان بۆ دەكرێت و سبەینێ بەیاننامەیەكی دیكە بڵاودەكرێتەوە.
مارچینیاك یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و فەڕەنسا بەڕێوە برد كە تێیدا تانگۆ توانی نازناوەكە بباتەوە.