ئیسپانیا
کای هاڤێرتز دەبێتە شوێنگرەوەی بێنزێما
یاریگا
کای هاڤێرتز، هیرشبەری لاوی ئەڵمانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا و پێدەچێت ئەو یاریزانە ببێتە شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما.
رۆژنامەی وەرزشی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، دەنگۆیەکی بەهێز هەیە ئەم هاوینە هێرشبەرە فەرەنسیەکەی یانە شاهانەکە یانەکەی بەرەو خولی سعودیا جێبێڵێت، بۆیە یانەکە بە دوای شوێنگرەوەیدا دەگەرێت و یەکێک لە پاڵێوراوانیش هێرشبەرە ئەڵمانیەکەی بلوزە.
ئەم هەوڵانەی مێرنگی لە کاتێکدایە هێرشبەرەکەی چێڵسی ئەم وەرزە لە کۆی 35 یاریی لە پرێمەرلیگ تەنها 7 گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها لە چامپیۆنزلیگیش لە کۆی 10 یاریی تەنها 2 گۆڵی هەیە.
هاڤێرتز تاوەکو هاوینی ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و بەهاکەشی لە ماڵپەری ترانسفێرمارکێت بە 60 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە.