گرنگترین

١٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یاریگانێت پیرۆزە

بەناوی ستافی یاریگاوە پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی خوێنەرانمان و هەوادارانمان دەکەین بە بۆنەی ١٣هەمین ساڵیادی یاریگانێت.

دامەزراندنی یاریگا لە ٢٦-٨-٢٠٠٦دا لە خولیای چەند گەنجێکەوە دەستی پێکرد کە هەستیان بە بۆشاییەکی گەورە دەکرد لە میدیای وەرزشی کوردی دا، وەلێ کارکردنی بەردەوام و دڵسۆزی و کارامەیی لە ماوەیەکی کەمدا یاریگای کردە پڕخوێنەرترین میدیای وەرزشی کوردی و ماوەیەکیش پڕخوێنەرترین ماڵپەڕی کوردی و عێراقی بوو لە جیهاندا.

دوای ١٣ ساڵ ئێستا یاریگا خاوەنی ستافێکی ١٥ کەسی بە ئەزموونە کە لەبەشی هەواڵ و یارییە راستەوخۆکان و گۆڵەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئەپلیکەیشنی یاریگا شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ خزمەتی زیاتر لە ملیۆن و نیوێک خوێنەری کورد کە رۆژانە سەردانی ماڵپەڕ و کەناڵە جیاوازەکانی یاریگا دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی هیچ کارێک بێ کەم و کوڕی نابێت  خۆشحاڵین کە تا ئاستێکی زۆر جێگەی رەزامەندی خوێنەرانمانین و لەم رۆژەدا جارێکیتر بەردەوام بوون و کارکردن بۆ خزمەتی  ئێوە دووپات دەکەینەوە. دووبارە پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندنی یاریگانێت.

 

لەگەڵ رێز و خۆشەویستیماندا

ستافی یاریگانێت

بابەتی زیاتر

Back to top button