
یاریگا –
بڕی بەهای خەڵاتە داراییەكانی پاڵەوانی یۆرۆپالیگ و یانەكانی بەشدار لە خولەكە دوای كۆتاییهاتنی ئەم وەرزە و دیاریكردنی پاڵەوان.
شەوی رابردوو یاریگای پوشكاش ئەرینا میوانداری سێڤییا و رۆمای كرد لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ و یارییەكەش بە بردنەوەی سێڤییا بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات دوای تەواو بوونی كاتی ئاسایی و زیادكراو بە گۆڵێك بۆ هەردوولا.
یانە ئیسپانییەكە توانی بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا نازناوی یۆرۆپالیگ بباتەوە و سەركەوتنیان بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو مسۆگەر كرد.
بەپێی یاساكانی پاڵەوانیەتی یۆرۆپالیگ كە یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا دیاریكردووە پاڵەوان بڕی 9.44 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و دووەم بڕی 5.05 ملیۆن دۆلار.
بڕی ئەو پارەیەی كە یانە بەشدار بووەكانی یۆرۆپالیگ وەریدەگرن:
| قۆناخەكان | بڕی پارە |
|---|---|
| قۆناخی كۆمەڵەكان | 3.98 ملیۆن دۆلار |
| بردنەوەی یارییەكی كۆمەڵەكان | 688,350 دۆلار |
| یەكسان بوونی یارییەكی كۆمەڵەكان | 229,476 دۆلار |
| یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكان | 1.2 ملیۆن دۆلار |
| دووەمی قۆناخی كۆمەڵەكان | 600,000 دۆلار |
| یاری پاشكۆ | 546,350 دۆلار |
| قۆناخی شانزە | 1.32 ملیۆن دۆلار |
| چارەكی كۆتایی | 1.98 ملیۆن دۆلار |
| نیوەی كۆتایی | 3.07 ملیۆن دۆلار |
| كۆتایی | 5.05 ملیۆن دۆلار |
| پاڵەوان | 9.44 ملیۆن دۆلار |
سێڤییای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ چاوەڕوانی براوەی نێوان مانچێستەر سیتی و ئینتەر میلان دەكات بۆ دیاریكردنی پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا.



