قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. چیرۆکی ریال مەدرید و هاری کەین بە کوێ گەیشت؟ بێنزێما دەڕوات؟

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

هاری کەین دەیەوێت لەم هاوینەدا ببێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد زیاتر لەوەی بچێتە دەرەوەی پرێمەرلیگ – سەن

ریال مەدرید رەنگە هاری کەین بکاتە شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی ئەستێرە فەرەنسییەکە لە یانەیەکی سعودی – تایمز

یاسر مشعەل، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی سعودیە هیواخوازە لیۆنێل مێسی یاری لە خولی سعودی بکات – کەناڵی وەرزشی سعودیە

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەیەوێت زیاتر لە 15 یاریزان دەربکات – دەیلی مەیڵ

ئارسیناڵ مووچەی ویلیام سالیبای سێ ئەوەندە زیاد کردووە، ئەمەش لە ترسی گرنگییەکانی پاریس سانجێرمان – سەن

نیوکاسڵ ئامادەیە مووچەی هەفتانەی برونۆ گویمارێش بۆ 200 هەزار پاوەند بەرز بکاتەوە، ئەمەش دوای گرنگی پێدانی ئەو یاریزانە لەلایەن لیڤەرپوول، ریال مەدرید و بارسێلۆنا – سەن

لیڤەرپوول خەریکی رێککەوتنە لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ ئالێکسیس ماک ئالیستەر، هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکە ئاشکرا دەکرێت – فابریزیۆ رۆمانۆ

جواو فێلیکس لەلایەن ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پێشکەش بە نیوکاسڵ کراوە – دەیلی مەیڵ

روبن لۆفتوس-چیک گەیشتە رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی بۆ ئەیسی میلان، بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 13 ملیۆن پاوەند – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت

چێڵسی دەیەوێت دەستبەرداری کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری سێنیگالی ببێت – ئیڤینینگ ستاندارد 

چێڵسی رووناکی سەوزی بۆ ماتیۆ کۆڤاسیچ هەڵکردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆکانی لەگەڵ مانچێستەر سیتی دەستپێبکات – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد، بارسێلۆنا و ئینتەر میلان گرنگیان بە بێنیامین پاڤارد، بەرگریکاری بایرن میونشن داوە. ئەستێرە فەرەنسییەکە نایەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە کە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەر دەچێت – لیکیپ

بابەتی زیاتر

Back to top button