خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ هێشتا ئامادە نییە ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی پورتوگال بکات

یاریگا-

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری هەڵبژاردەی پورتوگال دەڵێت، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێشتا دەتوانێت لەم هەڵبژاردەیە دا درەوشاوە دەربکەوێت.

دوای جێهێشتنی مانچستەر یونایتد، رۆناڵدۆ بەردەوام بوو لە یاریکردن وەک کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال لە مۆندیالی 2022 ی قەتەر، بەڵام نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو یاریزانە باشانەی کە پورتوگال لە پێگەی هێرشبەریدا هەیەتی، رەنگە کاتەکانی ئەم یاریزانە لە پێکهاتەی ئەم تیپەدا کۆتایی هاتبێت، بەڵام مارتینێز کە لە مانگی یەکەوە سەرکردایەتی ئەم هەڵبژاردەیەی وەرگرتووە، بۆچوونێکی جیاوازی هەیە.

ئەم راهێنەرە ئیسپانییە لەمبارەیەوە بە پێگەی (گۆڵ)ی راگەیاند: لەگەڵ هەموو یاریزانەکان کۆبوومەوە و باسم لە گرنگی ئەوان کرد بۆ پێکهاتەی هەڵبژاردەکەم. دەبێت بڵێم کریستیانۆ ئامادە نەبوو ماڵئاوایی لە هەڵبژاردەی پورتوگال بکات و دەیویست بەشێک بێت لەم خولە نوێیە، بۆیە لە مانگی ئازاردا بانگهێشتی کەمپی هەڵبژاردەی پۆرتوگالم کرد.

من ئەوەم بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی بتوانم بڕیارێکی دروستی تۆپی پێ بدەم و دواتر بینیم چوار گۆڵی تۆمارکرد، ئەو نیشانیدا کە پێشەنگێکی راستەقینەیە، کاپتنێکی باشە و دەتوانێت ئەزموونێک بۆ تیپەکە زیاد بکات کە هیچ یاریزانێکی تر لە جیهانی تۆپی پێ نەیتوانییەوە ئەنجامی بدات. کریس تاکە یاریزانێکە دەتوانێت 200یاری بۆ هەڵبژاردەکەی ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button