ئینگلتەرا
گواردیۆلا خەڵاتی باشترین راهێنەری بردەوە
یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا وەکو باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ خەڵاتکرا.
ماڵپەری فەرمی ئەنجومەنی پرێمەرلیگی ئینگڵتەرا بڵاویکردەوە، پیپ گواردیۆلا وەک باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزە هەڵبژێردرا و توانی لە کێبڕکێ کردن لەگەڵ میکێل ئارتێتا، ڕۆبێرتۆ دیزەربی، ئونای ئیمری، مارکۆ سیلڤا و ئیدی هۆو سەرکەوتوو بێت.
گواردیۆلا بە بردنەوەی ئەم نازناوە دوای سێر ئەلێکس فێرگسۆن زۆرترین خاوەنت زۆرترین خەڵاتی بۆ باشترین ڕاهێنەری وەرزە.
ئەوەی جێگەی سەرنج بێت راهێنەرەکەی مانچێستەر سیتی ئەم وەرزە هەرگیز نەیتوانی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگانەی پرێمەرلیگ بباتەوە.