مانچێستەر سیتی رێگەینەداوە كانسێلۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات
یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا خواستی یانەكەی پشتڕاستكردەوە بۆ گواستنەوەی تواناكانی جواو كانسێلۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە گواستنەوەكانی زستانەدا.
لەم وەرزدا بارسێلۆنا توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیسپانیا دوای دووركەوتنەوەی لە نازناوەكە بۆ ماوەی چەندین وەرز.
چاڤی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد بێگومان بارسێلۆنا وویستوویەتی جواو كانسێلۆ بگوازێتەوە دوای ئەوەی دەنگۆی رۆیشتنی لە یانەكە بڵاو بوویەوە.
لە لێدوانەكانیدا چاڤی ووتی: ئێمە كانسێلۆمان دەویست لە بارسێلۆنا، لە مانگی یەكدا ، تواناكانی یاریزانەكەمان پێشكەشكرا، ئێمەش رێككەوتین بۆ ئەوەی بیگوازینەوە.
بەردەوام بوو ووتی: مانچێستەر سیتی لە ناو خۆیاندا باسی ئەو بابەتەیان كرد دواترپێیان راگەیاندین كە نایانەوێت رێگە بەو یاریزانە بدەن پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.
یاریزانە پۆرتوگالیەكە لە گواستنەوەكانی زستانەدا بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد بە مەرجی كڕینەوەی بە 70 ملیۆن یۆرۆ.
بەڵام لای خۆیانەوە یانە باڤارییەكە بڕیاریانداوە كە بڕگەی كڕینەوەی یاریزانە پۆرتوگالییەكە كارا نەكەن و دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی بگەڕێتەوە مانچێستەر سیتی.